درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی تر، نیگه‌رانیی تارانی لێده‌كه‌وێته‌وه..
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران‌دا ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره، ده‌ری ده‌خات كه حكومه‌تی ئه‌مریكا راستگۆ نییه..
هاوكات، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئیدانه كرد‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه پێشێلكردنی ئاشكرای ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه مێژوویه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهانه.
قاسمی، وتیشی: سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌دا ڕایگه‌یاندوه كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی ڕێگه بگرێت له په‌سه‌ندكردنی هه‌ر یاسایه‌ك كه پێشلێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه بێت..
لایخۆشیه‌وه، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به وردی تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه بداته‌وه..
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران :
درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ری له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئیدانه ده‌كات
٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٤
News ID: 795779
درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی تر، نیگه‌رانیی تارانی لێده‌كه‌وێته‌وه..